
وێنەی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق - عەرەب نیوز
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق کە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەمەبەستی بانگهێشتی کۆمپانیا جیهانییەکانی بواری نەوت و گاز لە ئەمریکایە، دۆخی تەندروستی تێکچووە و تووشی جەڵتەی مێشک بووە، بۆیە بەخێرایی نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە.
وێنە گەورەکە: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بەمەبەستی خستنەڕووی 10 کێڵگەی پشکنراوی گاز بۆ وەبەرهێنانی نوێ لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە لە گەڕی نوێی وەربەهێناندا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری ئەندامێکی شاندەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت کە ئێستا بەسەردانێکی فەرمی لە ئەمریکایە، تەندروستی تێکچووە و نەشتەرگەریی بەپەلەی دڵی بۆ کراوە، ئێستاش باری تەندروستی جێگیرە.
باکگراوند: ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: وەزیری نەوتی عێراق لەمیانی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا تووشی جەڵتەی مێشک بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات