پزیشکیان: تەقینەوەکانی لوبنان شەرمەزارین بۆ هاوپەیمانانی ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 ئەیلوول

سەرۆککۆماری ئێران - ئاژانسی میهری ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری ئێران لەسەر تەقینەوەی پەیجەرەکانی حیزبوڵڵا هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، ئەو ڕووداوە مایەی شەرمەزارییە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا و لە سەروو هەمووشیانەوە ئەمریکا کە هاوپەیمانی ئیسرائیلن.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیەکی حکومەتەکەیدا، ئاماژەی بەوە کرد، ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی لە پێناو ئامانجە نامرۆییەکانیاندا سڵ لە هیچ ئامرازێک ناکەنەوە و تەنانەت ئەو ئامرازانەشی کە بۆ خۆشگوزەرانی و ئاسایشی مرۆڤ بەرهەمهێنراون، وەک ئامرازێک بۆ "تیرۆر" و لەناوبردنی کەسانی دیکە کە پێچەوانەی ئەوان بیر دەکەنەوە، بەکار دەهێنن.
زانیاریی زیاتر: پزیشکیان ئەوەشی گوتووە، تەقینەوەی پەیجەرەکانی لوبنان بەڵگەی داڕمانی مرۆڤایەتی و زاڵبوونی بەربەریەت و تاوانکارییە.
باکگراوند: بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیجەر لە سەرتاسەری لوبنان لانیکەم 12 کەس کوژران و نزیکەی 2800 کەسیش بریندار بوون.
ئەمەش بزانە: تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ڕووداوەکەی لوبنانی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام حیزبوڵڵا پەنجەی تۆمەت بۆ ئیسرائیل درێژ دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە