
گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە فراوانبووندان، گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل دەیان ناوچە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان بۆردوومان دەکات، هۆشداریش بە عێراق و ئێران دەدات کار لە هەموو بەرەکانی جەنگ دەکەن لەنێویشیاندا عێراق و یەمەن و ئێران.
وێنە گەورەکە: گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە فراوانبووندان، بەتایبەت شەڕی نێوان ئیسرائیل وحیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گەرمتر دەبێت، شەوی ڕابردوو بەرەی مقاوەمە لە عێراقەوە بە ژمارەیەک درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بەرەبەیانی ئەمڕۆش سوپای ئیسرائیل 80 ناوچەی لە باشووری لوبنان بۆردوومان کرد.
لێدوانی فەرمی: دانیال هاگار، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە گوتارێکی تۆمارکراودا چەند هەڕەشەیەکی نوێی وڵاتەکەی ڕادەگەیێنێ و جەخت دەکاتەوە، کار لە هەموو بەرەکانی جەنگ دەکەن لەنێویشیاندا عێراق و یەمەن و ئێران. دووپاتیشی کردەوە، بەهێزەوە وەڵامی حیزبوڵڵا دەدەنەوە و هەموو کارێک دەکەن لە سنووری وڵاتەکەیان دووریان بخەنەوە.
هۆکارە زانراوەکان: ئەم پەیامە بەهۆی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانە وەک بەرەی مقاوەمە لە عێراق، حیزبوڵڵا لە لوبنان و حوسییەکان لە یەمەن، کە ئێران ناڕاستەوخۆ پاڵپشتییان دەکات.
لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆ بەیانیش دانیال هاگار پاساو دەهێنێتەوە و دەڵێت، حیزبوڵڵا مووشەکی کرووزی دوورمەودا و مامناوەندی هەیە، لەنێو خانووی مەدەنی حەشاری داون و نیازی هێرشیان هەبوو، بەنیازەکەیان زانیوە و پێشوەختە ئەو ناوچانەیان دەستنیشان کردوون و دواتر بۆردوومانیان کردوون.
لەلایەکی دیکەوە: گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل داوا لە دانیشتووانی باشووری لوبنان دەکات لە پێگەکانی حیزبوڵڵا خۆیان بەدوور بگرن.
گۆشەیەکی دیکە: لەبارەی دەنگۆی کوژرانی یەحیا سینوار، بەرپرسی نوێی مەکتەبی سیاسی حەماس، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، تاوەکو ئێستا زانیاری وردیان لەبارەیەوە دەستنەکەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە