
کەسێک بە دەستکێشەوە شەمشەمەکوێرەیەکی بەدەستەوە گرتووە
ئاڤا نیوز
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی كوشندە لەڕێگەی شەمشەمەکوێرەوە لە ڕووندا، شەش كەس گیان لەدەست دەدەن.
وێنە گەورەكە: ڤایرۆسێك لە ڕواندا لەڕێگەی شەمشەمەكوێرە بڵاوبووەتەوە، ناوی ماربورگە و سەر بە خێزانی ڤایرۆسی ئیبۆلایە، مەترسیدارە و ڕێژەی مردنی بەرزە، تاوەکو ئێستاش هیچ چارەسەرێكی بۆ نەدۆزراوەتەوە.
شێوازی بڵاوبوونەوە: ڤایرۆسەکە لەڕێگەی ئەو شەمشەمەكوێرانەوە دەگوزارێتەوە كە لەسەر میوە دەنیشنەوە، ماددەیەكی لینج و شل لەسەر میوەکان جێدەهێڵن و لەم ڕێگەیەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
لێدوانی فەرمی: سابین نسانزیمانا، وەزیری تەندروستی ڕواندا لە ئێكس نووسیویەتی: ”زۆربەی تووشبووەكان كارمەندانی تەندروستین و لەژێر چاودێریی چڕدان”.
باكگراوند: هەریەكە لە وڵاتانی ڕواندا و تەنزانیا كە هەردووكیان دوو وڵاتی ئەفریقان و دراوسێن، لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڤایرۆسەكەیان تێدا بڵاوبووەتەوە و چەندین تووشبوو تۆمارکراون.
زانیاریی زیاتر: ساڵی 2017 بۆ یەکەمجار ئەم ڤایرۆسە لە ئۆگەندا دۆزرایەوە، ساڵی 2023 جارێكی دیكە چەند تووشبووێک لە تانزانیا تۆماركران.
ئەمەش بزانە: نیشانەكانی ڤایرۆسی ماربورگ بریتین لە: سەرئێشەی زۆر، ڕشانەوە، ئازاری ماسوولكەكان و ئازاری گەدە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش