پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاڤا نیوزدا
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 350 بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەناردەی وڵاتانی جیهان دەکرێت، کۆمپانیا جیهانییە گەورەکانی جیهانیش کێبڕکێ دەکەن لەسەر بەدەستهێنانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ناوەخۆ هەناردەی وڵاتە عەرەبییەکان و ئەوروپا دەکات، هاوکات کار ئاسانی تەواوی بۆ جووتیاران و وەبەرهێنەران کردووە، تاوەکو بتوانن لە بواری کشتوكاڵی بەرەو پێشچوونی زیاتر بهێنە دی.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە سەرەتای کابینەی نۆیەمەوە، هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی دیکەی داهات بۆ هەرێمی کوردستان خستووەتە گەڕ، لەو چوارچێوەیەدا کار لەسەر کەرتی کشتوکاڵی کراوە و هەنگاوی باشنراوە.
پێشەوا هەورامانی باسی لەوەشکرد: کاتێک بەرپرسی باڵای وڵاتان دێنە هەرێمی کوردستان لە پاڵ باسکردن لە سیاسەت، یەکێک لە بابەتە گرنگەکان باسکردنە لە دۆزینەوە بازاڕ بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان، هاوکات گەورە کۆمپانیاکانی جیهان داوای بەرهەمی کشتوکاڵی کوردستان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەت کارئاسانی تەواوی کردووە بۆ جوتیاران و وەبەرهێنەران تاوەکو کارگەی شیرەمەنی و لە قوتوونان دروست بکرێن؛ هاوکات قەدەغەی تەواوی لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دادەنێت لە کاتی پێگەشتنی بەرهەمە ناوخۆییەکان.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە هەرێمی کوردستان 580 ساردکەرەوەی تایبەت بە پاراستن و هەڵگرتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان هەن، کە بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر ناوچە جیاوازەکان دابەشبوون:-
هەولێر: 279 ساردکەرەوە.
سلێمانی: 159 ساردکەرەوە.
دهۆک: 114 ساردکەرەوە.
هەڵەبجە: 24 ساردکەرەوە.
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 4 ساردکەرەوە.
باکگراوند: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا زیاتر لە 350 بەرهەمی ناوەخۆ هەناردەی دەرەوە دەکات کە دیارترینیان ئەمانەن:- پەتاتە، هەنار، برنجی خۆماڵی و سماق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
35 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان