هەڵمەتی کوتان دژی ئاوەڵەی مەیموون لە ئەفریقای ناوەڕاست دەستپێدەکات
- تەندروستی
- 6 تشرینی یەکەم

ڤاکسینی ئاوەڵەی مەیمون، وێنە: humenglish
ئاڤا نیوز
کۆماری کۆنگۆ بەفەرمی هەڵمەتی کوتانی دژی ئاوەڵەی مەیموون دەستپێکرد بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 5-10-2024، کۆماری کۆنگۆ لە ئەفریقای ناوەڕاست بەفەرمی هەڵمەتی کوتانی دژی ئاوەڵەی مەیموون دەستیپێکرد، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە لە وڵاتانی ئەفریقای ناوەڕاست، ئەمەش داوای ئەوە دێت کۆمارەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسەکە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لەسەر ئاستی جیهاندا.
لێدوانی فەرمی: وەزیری تەندروستیی کۆنگۆ ڕایگەیاند: "نزیکەی 70٪ی حاڵەتەکانی مردن لە منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵن، بەڵام کوتان لەم قۆناغەدا تەنها بۆ پێگەیشتووەکانە".
زانیاریی زیاتر: کۆنگۆ لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 30 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ئاوەڵەی مەیموون و نزیکەی 990 حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆمارکردووە، وڵاتەکە یەکێکە لە 5 هەژارترین وڵاتانی جیهان، مانگی ڕابردوو 265 هەزار ڤاکسینی لە یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکا وەرگرتووە.
ئەوەی پێوسیتە بیزانیت: ئاوەڵەی مەیموون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە؛- بەرزبوونەوەی تا و ئازاری ماسوولکەکان و برینی پێست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران