ئاڤا نیوز
سەرجەم مووچەخۆران ئاگادار دەکرێنەوە بەخێرایی بایۆمەتری بکەن، ئەوەی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بایۆمەتری نەکات مووچەکەی ڕادەگیرێت.
وێنە گەورەکە: هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی مووچە ڕێککەوتوون تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم گرفتەکان چارەسەر بکرێن، یەکێک لە گرفتەکان نەبوونی بایۆمەتری مووچەخۆرانە و دەبێت تا ئەوکات سەرجەمیان بایۆمەتری بکەن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "20%ی مووچەخۆران بەتایبەت ئەوانەی خانەنشینن، یان لە یەکەکانی 70 و 80 پێشمەرگەن بایۆمەترییان نەکردووە".
ژمارەکان وادەڵێن: بەگشتی ژمارەی مووچەخۆران یەک ملیۆن و 114 هەزار و 63 کەسە، 20%ی مووچەخۆران کە دەکاتە نزیکەی 223 هەزار مووچەخۆر بایۆمەترییان نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 26-8ی ئەمساڵ دوو هەفتە مۆڵەت بە خانەنشینان درا خۆیان لە بایۆمەتری تۆماربکەن، بەڵام وادەکە بۆ دوای هەڵبژاردن درێژکراوەتەوە، ئێستاش بەڕژدی کار لەسەر ئەوە دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەی بایۆمەتری تەواو بکات.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سەرچاوەکەی ئاڤا نیوز پێشبینی کرد بۆ کۆتایی ساڵ تەنیا 3%ی مووچەخۆران بمێنن بایۆمەتری بکەن.
ئەمەش بزانە: هەر مووچەخۆرێک تاوەکو کۆتایی ساڵ بایۆمەتری نەکات مووچەکەی ڕادەگیرێت و ناوی لە لیستی مووچە تۆمار ناکرێت، مەگەر پاساوێکی بەهێز و بەڵگەی باوەڕپێکەری هەبێت، بۆنموونە لە دەرەوەی وڵات بێت و نەیتوانیبێت بگەڕێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ژەنەراڵێکی ئەمریکا بۆ ئاڤا: گرژییەکان زۆر زیاتر دەبن
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە