قاسم ئەعرەجی: داوای دواخستنی دەنگدانمان لەسەر یاسای حەشد کردووە

شەیری بکە لە:
قاسم ئەعرەجی: داوای دواخستنی دەنگدانمان لەسەر یاسای حەشد کردووە

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق

ئاڤا نیوز

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەڵێت، ئەوان داوای دواخستنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبییان کردووە بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا، ئاشکراشی دەکات کە لە هیچ وڵاتێکی دۆست و نەیاری قبووڵ ناکەن هەڵوەشاندنەوەی حەشدیان لەگەڵدا باس بکات.

وێنە گەورەکە: دامەزراوەی حەشدی شەعبی ساڵی 2014 و لەکاتی شەڕی دژی داعش دامەزراوە، ئێستا ئەم هێزە 238 هەزار چەکداری هەیە و ساڵانە لە بودجەی دەوڵەت 3.6 مليار دۆلار دەبات، ماوەی چەندین مانگە پەرلەمان دەیەوێت یاسایەکی نوێ بۆ ئەم دامەزراوەیە دەربکات، بەڵام بەهۆی ناکۆکی ناوخۆیی و ناڕەزایی ئەمریکاوە، هەوڵەکە بێ ئەنجام بوو و بابەتەکە بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان جێهێڵدرا.

لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی شەرقییە ئەوەی خستووەتەڕوو، "حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی نیشتیمانییە و قوربانی زۆری بەخشیووە، بۆیەش قبووڵی ناکەین هیچ کەس و لایەنێک جا دۆستمان بێت یان نا، لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەم دامەزراوەیە قسەمان لەگەڵ بکات، بەڵام ئەگەر بابەتەکە سەرنج بێت لەسەر هەندێک هەڵسوکەوت بەڵێ سەرنج هەیە".

بەوتەی ئەعرەجی، حەشد دامەزراوەیەکی ئەمنی عێراقە و عێراقییەکان ڕێککەوتوون لەسەری، واتە دروستبوونی بڕیارێکی عێراقییە، "ئێمەش لە ڕاوێژکارییەتی ئاسایشی نەتەوەیی پێشنیازمان کرد پەسەندکردنی یاسای نوێی حەشد بۆ دوای هەڵبژاردن دوابخرێت، ئەوە بۆچوونی ئێمە بوو، بەڵام نامەوێت وردەکاریی و هۆکاری ئەم داواکارییە باس بکەم، بەڵام یەکێک بێت بڵێت ئەوە دەبێت و ئەوە نابێت، ئێمە ئەوە قبووڵ ناکەین".

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق باوەڕی وایە هەموو پڕۆژەیاسایەک کە جێگەی ناکۆکی بێت، پێویستە سەرەتا بەبازاڕکردنی بۆ بکرێت و ئەوانەی نیگەرانییان لەبارەیەوە هەیە، بۆیان ڕوونبکرێتەوە و نیگەرانییەکان بڕەوێنرێنەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ