کۆنفڕانسی خزمەتگوزاری تەندروستی و چاکسازییەکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ستراتیژی ڕیفۆرمی تەندروستی لە هەولێر
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کۆنفڕانسی خزمەتگوزاری تەندروستی و چاکسازییەکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ستراتیژی ڕیفۆرمی تەندروستی لە هەولێر بەڕێوچوو.
وێنە گەورەکە: لەماوەی کارەکانی کابینەی نۆیەم بە پلان کار لەسەر پێشخستنی کەرتی تەندروستی کراوە، ئەمەش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕێژەی ئەو چارەخوازانەی لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان دێنە هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەر ڕوو لە زیادبوون بکات، تەنیا لە ساڵی 2023، 91 هەزار و 71 چارەخواز لە پارێزگاکانی عێراق و هەزار و 64 هاووڵاتی وڵاتانی ناوچەکە بۆ چارەسەری تەندروستی ڕوویان لە نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆنفڕانسی خزمەتگوزاری تەندروستی داتا و شیکاری خزمەتگوزاری تەندروستی، ڕێکارەکانی چاکسازی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ڕاگەیاندنی ڕیفۆرمی سیستەمی تەندروستی خراوەتەڕوو.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە کۆنفڕانسەکە گوتارێکی پێشکەشکرد و گوتی، "لەم کابینەیە شۆڕشی چاکسازی دەرمان کراوە، ڕێکاری توند دژی بە قاچاغ هێنانی هاوردەکردنی دەرمان کراوە."
گوتیشی، "خزمەتگوزاری تەندروستیمان گەیاندووەتە دەرەوەی شارەکان، بۆ ئەوەی چارەخواز پێویستیان بە سەنتەری شارەکان نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران