سەرۆک بارزانی: دوای هەڵبژاردن پارتی دەستی برایەتی بۆ هەموو لایەک درێژدەکات
- هەواڵ
- 15 تشرینی یەکەم

سەرۆک مەسعود بارزانی لە کەرنەڤاڵی هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە نێو زیاتر لە 70 هەزار لایەنگری پارتی لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری پەیامێکی ئاراستەی لایەنەکان کرد و ڕایگەیاند، دوای هەڵبژاردن پارتی دەستی برایەتی بۆ هەموو لایەک درێژدەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری لە هەولێر کۆتایی بە کەرنەڤاڵی جەماوەری بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی 190ـی هێنا، لە کەرنەڤاڵەکە نزیکەی 70 هەزار لایەنگر ئامادە بوون.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، مەرجی ئێمە تەنیا یەک مەرجە، دڵسۆزی و وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان و بۆ خاكی كوردستانە و دوای هەڵبژاردن پارتی دەستی برایەتی بۆ هەموو لایەک درێژدەکات.
لە لایەکی دیکە: سەرۆک بارزانی پەیامێکی ئاراستەی لایەنەکان کرد و گوتی: "ئێمە هەموومان ئاخیری كوردین، كوردستانین، خەڵكی ئەم وڵاتەین، بیر لەوە نەكەنەوە بە دژایەتی و تەحەدای پارتی شتتان دەست بكەوێت، بەخوا ئەوەی بە دۆستایەتی و بە برایەتی لەگەڵ پارتی دەستتان دەكەوێت، بە حەیاتی بەزۆری دەستتان ناكەوێت".
باکگراوند: ئەمڕۆ 15-10-2024 دوایین ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە کە بڕیارە 20-10 بەڕێوەبچێت و پارتی بە لیستی ژمارە 190 لە هەڵبژاردن بەشدارە و 190 بەربژێریشی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان