خامنەیی: نابێت زیادەڕۆیی لە گەورەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 تشرینی یەکەم

ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران
ئاڤا نیوز
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دوای هێرشە مووشەکیی و ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی پەیامێکی لە ئێکس بڵاوکردەوە.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 2024/10/26 ئیسرائیل بە دوو قۆناغ هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی ئێران لە پارێزگاکانی تاران و ئیلام و خۆزستان، وەک وەڵامێک بۆ هێرشە مووشەکییەکەی تاران بۆ سەر ئیسرائیل لە مانگی ڕابردوودا. هێرشەکە کاردانەوەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا.
لێدوانی فەرمی: ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی،" نابێت زیادەڕۆیی لە گەورە کردن یاخود بە کەم پیشاندانی هێرشەکانی ئیسرائیل بکرێت ".
زانیاریی زیاتر: خامنەیی لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە دەڵێت، ئەوان [ئیسرائیل] " لێکدانەوەی هەڵە"یان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران چوار سەربازی ئێرانی کوژران، زانراوە سیستمی ڕاداری ئێران زیانی بەرکەوتووە.
باکگراوند ئەم هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دوای 26 ڕۆژ لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هات، کە ئێران وەک وەڵامێک بۆ کوژرانی ئسماعیل هەنیە و حەسەن نەسڕوڵڵا 180 مووشەکیان لە یەکی ئۆکتۆبەردا ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە