
هەناردەی هەناری کوردستان بۆ دەرەوە
ئاڤا نیوز
هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە هەناردەكردنی هەنار، ساڵی ڕابردوو سێ هەزار تۆن هەناردە كراوە و ئەمساڵ هەوڵەكان بۆ ئەوەن چوار هەزار تۆن هەناردە بكرێت، وڵاتانی كەنداو و فەرەنسا و بەریتانیا خوازیاری سەرەكیی هەناری هەرێمی كوردستانن.
لێدوانی فەرمی: ڕزگار حەمەد، ڕاوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2022 ەوە دەستی كردووە بە هەناردەكردنی هەنار، یەكەم ساڵ دوو هەزار تۆن هەنار هەناردە كرا، هەناردەكردنەكەش زیاتر بۆ زنجیرە ماركێتێك بوو لە وڵاتی ئیمارات.
زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 2023، هەناردەی هەناری هەرێمی كوردستان زیاد كرا و زیاتر لە سێ هەزار تۆن هەنار هەناردەی دەرەوەی وڵات كرا و ئەمساڵیش هەوڵەكان بۆ ئەوەن كە نزیكەی چوار هەزار تۆن هەنار هەناردە بكرێت، ئەگەر سەرما و وەرزی زستان زیان بەو بەرهەمە نەگەیێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو وڵاتانەی خواستی زۆریان بۆ هەناری هەرێمی كوردستان هەیە بریتین لە ئیمارات و وڵاتانی دیكەی كەنداو، هاوكات وڵاتانی فەرەنسا و بەریتانیا خوازیاری هەناری هەرێمی كوردستانن.
ئەوەش بزانە: لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 25 هەزار دۆنم زەویی باخی هەنار هەیە، پارێزگای هەڵەبجە پشكی شێری بەردەكەوێت كە زیاتر لە 10 هەزار دۆنمە، هەر دۆنمێك زەوی دوو تا سێ تۆن هەنار بەرهەمەكەیەتی، دوای هەڵەبجە، هەناری شەقڵاوە و زاخۆ و دهۆك لە باشترین جۆری هەناری هەرێمی كوردستانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
35 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان