
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بە ئامادەبوونی زیاتر لە 270 پەرلەمانتار کۆبووەوە و لە گەڕی یەکەم هیچ کاندیدێک دەنگی پێویستی نەهێنا.
وێنە گەورەکە: ئەم دانیشتنەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ، دوای نزیکەی ساڵێک لە دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی دێت.
چیرۆکی سەرەکی: چوار کاندید کێبڕکێیان لەسەر پۆستەکە دەکرد: سالم عیساوی، مەحموود مەشهەدانی، تەڵاڵ زەوبەعی و عامر عەبدولجەبار. لە گەڕی یەکەم هەر یەکێک لە کاندیدەکان پێویستی بە 166 دەنگ بوو بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام هیچ کاندیدێک دەنگی پێویستی نەهێنا، بۆیە دەنگدان کەوتە گەڕی دووەم.
لە پەیامنێرەوە؛ دەرون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، 271 پەرلەمانتار بەشداریی دەنگدانیان کرد و ئەنجامەکە بەمشێوەیە بوو:
مەحموود مەشهەدانی: 153 دەنگ
سالم عیساوی: 95 دەنگ
عامر عەبدولجەبار: 9 دەنگ
دەنگی پووچەڵ: 14 دەنگ
تەڵاڵ زەوبەعی: سفر دەنگ
لێدوانی فەرمی: پێش دەستپێکردنی دانیشتنەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مەحموود مەشهەدانی، کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند: من کاندیدی زۆرینەی سوننەم و بە کۆدەنگی هەموو لایەنەکان، زۆرینەی سوننە منی کاندید کردووە، بۆیە داوا لە لایەنە نیشتمانییەکان دەکەم پشتیوانی لەو کاندیدکردنە بکەن کە هی زۆرینەی سوننەکانە، پشتیوان بە خودا ئەمڕۆ ئەو پرسە کۆتایی پێدەهێنرێت کە دەمێکە چاوەڕوان دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، مەشهەدانی ڕایگەیاند: هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بە پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە باشە و جێگەی سوپاسە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە