لیژنەی فەتوای سلێمانی: دەکرێت برنج و مەڕ و قازیش لەبری زێر ببێتە مارەیی ئافرەتان
- کوردستان
- 2 تشرینی دووەم

د. محەممەد پێنجوێنی، سەرۆكی لیژنەی فتوای سلێمانی
ئاڤا نیوز
سەرۆكی لیژنەی فەتوا لە سلێمانی ئاماژە بە بەخشینی برنج، مەڕ، قاز و مریشک دەکات وەک مایەی مارەیی بۆ ئافرەتان کە بتوانن سوودی لێ ببینن.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد پێنجوێنی، سەرۆكی لیژنەی فتوای سلێمانی ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە ئیسلامدا هەر شتێک موڵکایەتیی هەبێت دەتوانن بۆ مایەی ئافرەتان لەبری زێر و ئاڵتوون بەکار بهێنرێت، واتە دەکرێت لەبری زێڕ، تۆنێک برنج یان مەڕێک، قاز و مریشکێک وەک مارەیی بدرێت بە ئافرەتان.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەبازاڕەکاندا و کاریگەری لەسەر مارەیی سەرۆكی لیژنەی فتوای سلێمانی دەڵێت: "ئێستا ژمارەی مسقاڵەکانی زێر لە مارەییدا کەمکراوەتەوە، جاران ئەگەر 20 مسقال زێر وەک مارەیی بەخشرا بێت، ئێستا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی کەمکراوەتەوە بۆ پێنج مسقاڵ، ئەوەی دیکەش وەک قەرز دەمێنێتەوە و پێویستە دواتر مافی ئافرەتەکە بدرێت".
ئەمەش بزانە: "ئەو خۆراکانەی لە مارەیی دەدرێت، دەکرێت برنجی خۆماڵی و خۆراکەکانی دیکەش بن کە لە بازاڕ دەفرۆشرێن، واتا مەرج نییە ئەو برنجەی دەدرێت، بەرهەمی خۆماڵی بێت، دەکرێت لە بازاردا بکڕدرێن، واتە تۆنێک برنج وەک مارەیی بدرێت و پەیوەندیی نێوان ژن و میرد لەسەر بنەمای خۆشەویستییە نەک مایەی ئافرەتان" د. محەممەد پینجوێنی وادەڵێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەگوتەی سەرۆکی فەتوای سلێمانی "زاناکانی ئیسلام بۆ هێشتنەوەی مافی ئافرەت مارەییان وەک پێویستیی داناوە، بۆ ئەوەی ئافرەتەکە شتێکی هەبێت و بتوانێت پشتی پێ ببەستێت، بۆیە هەر شتێک نرخ و بەهای هەبێت، دەتوانرێت وەک مارەیی ببەخشرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگ دەگیرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ کۆتاییهات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی مەولوود كرد
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا