ئاڤا نیوز
"ئامانجەكانمان لە عێراق دیاریكردوون بۆ لێدان" ئەمە هۆشداری و زەنگێکی نوێی ئیسرائیلە بۆ عێراقییەکان.
وێنە گەورەکە: تادێت ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زیاتر دەبن و بەهۆی هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش بۆ سەر ئیسرائیل، هەڕەشەکانی ئەو وڵاتە بۆ وەڵامدانەوە زیاتر دەبن.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاوی كردووەتەوە، ئیسرائیل هۆشداری داوە بە بەغدا لە بەكارهێنانی خاكی عێراق لەلایەن گروپە چەكدارە پاڵپشتیكراوەكانی ئێرانەوە بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل.
مەترسییە زانراوەکان: بەپێی ڕۆژنامەکە، ئیسرائیل ئامانجەكانی لە عێراق دیاری كردووە، ئەگەر ئەو گرووپانە بەردەوام بن لە هێرشەکانیان، ئەویش هێرش دەکاتە سەریان.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت ئێران وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بداتەوە، بەڵام ڕاستەوخۆ نا، بەڵکو ئەمجارە لەڕێگەی عێراقەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل. هەر بەپێی ڕۆژنامەکە مانگە دەستكردەكان چاودێری ئەوەیان كردووە، تاران مووشەکی بۆ عێراق گواستووەتەوە، بۆ بەكارهێنانی لە هێرشە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ سەر ئیسرائیل.
لەلایەکی دیکەوە: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق، بڕیاریان داوە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل فراوانتر بکەن، ئەو وڵاتەش چەندینجارە هۆشدارییەکانی دووبارە دەکاتەوە. ئەگەر ئێران خاکی عێراق بۆ هێرشکردن بەکاربێنێت، ئەوا هیچ دوور نییە ئەم وڵاتە بخزێتە ناو جەنگێکەوە کە ئێستا غەززە و لوبنان تێیدا دەسووتێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- ڕاپۆرت
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەریایەک لە زێڕ، هەژاری، و ژینگەیەکی وێرانکراو