
ژمارەیەک نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ لەکاتی وەرگرتنی چارەسەر
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 500 کەس لە شارەزوور تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون، بەڕێوبەرایەتیی تەندروستی سلێمانیش لیژنەیەک بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکە پێکدەهێنێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ڕۆژە زیاتر 500 کەس لە شارەزوور تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون، لەو ژمارەیە تەنیا لە ماوەی هەشت کاتژمێردا نزیکەی 200 نەخۆش لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید ڕەئوف بەگ تۆمار کراون.
لێدوانی فەرمی: کەمال تاوەگۆزی لە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەپێی ئەو پشکنینانەی لەناو نەخۆشخانەکەدا کراون، گومان دەکرێت هۆکارەکەی ئاوی خواردنەوە بێت و زۆربەی نەخۆشەکانیش منداڵن.
لەلایەکی دیکەوە: د. سەرکار سوورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەی بۆ ئاڤا نیوز ئاشکرا کرد، تووشبووەکان چارسەری پێویستیان وەرگرتووە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە، هاوکات لیژنەیەکی تایبەتمەند لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی بۆ هۆکاری سەرەکیی پێکهێنراوە، تاوەکو پشکنین بۆ ئاوی شارەزوور بکرێت و دواتر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ڕادەگەیێنین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران