کۆمەڵێک مامۆستای خانەنشین کێشەیەکیان هەیە و لە ڕێگەی ئاڤاوە داوا دەکەن بۆیان چارەسەر بکرێت
- بزنس
- 13 تشرینی دووەم
خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی
ئاڤا نیوز
کۆمەڵیک دەرچووی خانەی پێگەیاندنی مامۆستایان، کە کاتی خۆی پێی دەوترا (دار موعەلیمین) کێشەیەکیان هەیە و لە ڕێگەی ئاڤاوە دەیانەوێت لایەنی پەیوەندیدار بۆیان چارەسەر بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو مامۆستایانە ماوەی 40 ساڵە دامەزراون و بە بڕوانامەی دیبلۆم مووچەیان وەرگرتووە، بەڵام ئێستا کە خانەنشینکراون کێشەیان بۆ دروست بووە و بە بڕوانامەی ئامادەیی خانەنشینکراون.
لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەو مامۆستایانەی هەڵە لە خانەنشینییەکەیان کراوە، دەبێت داواکاری ڕاستکردنەوە پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی بکەن، دوای وردبینی ئەگەر نەگەیشتنە ئەنجام، بەڕێوەبەرایەتییەکە خانەنشینی ئێمە ئاگادار دەکاتەوە، دەکرێت هەڵەیەکی کارگێڕی بێت لەلایەن ئێمەوە کرابێت و چارەسەر بکرێت."
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی یاسای ژمارە نۆی ساڵی 2014 ـی خانەنشینی عێراق، هەر مووچەخۆرێک بڕوانامەکەی ئامادەیی بێت سەتا 25ی مووچەی بنەڕەتی دەچێتە سەر مووچەکەی، ئەوەی بڕوانامەی دیبلۆمی هەبێت سەتا 35 دەچێتە سەر مووچەکەی.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا یەکێک لە هۆکارەکان بۆ هەڵە ناردنی کەیسەکان لەلایەن ئەو دامودەزگایانە دەگەڕێتەوە کە ئەو مامۆستایانەی لێ خانەنشین بوون، هۆکارێکی دیکە هەڵەی وردبینی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینییە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت، "بەهۆی خێرایی و زۆری ژمارەی خانەنشینان، لە قۆناغی یەکەم کەیسی سێ هەزار خانەنشین هەڵەی تێدا کراوە، بەشێکیشیان چارەسەر کراون.
ئەمەش بزانە: ئەو مامۆستایانە (دار موعەلیمین) لە سەدەکانی ڕابردوودا لە پۆلی سێی ناوەندی (پۆلی نۆی ئێستا) دەچوون سێ ساڵیان دەخوێند و دەبوونە مامۆستا، واتە بەراود بە ئێستا هێندەی کەسێکیان خوێندووە کە بڕوانامەی 12ی ئامادەیی هەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ڕووسیا دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی گەڕانەوەی زیاتر لە 13 هەزار کەسی هەرێمی کوردستان چارەسەر کرا
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیی سەربازیی وێرانکەری ئەمریکی گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە مووشەکێک ئیسرائیل دەتۆقێنێت؛ لە ئاسمان دەبێتە 30 مووشەک
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە زەبەلاحەکەی ئەمریکا دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
11 کاتژمێر لەمەوپێش