
ڤاکسینی RSV - وێنە: Lehigh Valley Health Network
ئاڤا نیوز
بەپێی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستنی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، ئێستا زیاتر لە نیوەی منداڵانی تازە لەدایکبووی ئەمریکا بە پێکوتەی نوێی RSV - دژەڤایرۆسی هەوکردنی بەشی خوارەوەی هەناسە بۆ بەکاردەهێنرێت.
وێنە گەورەکە: ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسە لە منداڵانی تازە لەدایکبوودا لە ماوەی ساڵی یەکەمی ژیانی منداڵدا، بە دووەم هۆکاری سەرەکیی مردن دادەنرێت، هەروەها بەگوێرەی گوتەی پزیشکێکی پسپۆڕ لە هەرێمی کوردستان ئەم نەخۆشییە زۆر بڵاوە بەتایبەت لەو وەرزی زستاندا.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد حەسەن، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، بۆ ئاڤا نیوز گوتی: RSV ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسە، جۆرە ڤایرۆسێکە تووشی منداڵانی خوار تەمەنی شەش مانگی دەبێت، "لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆری منداڵانی تازە لەدایکبوو تووشی ئەم نەخۆشییە بوون، ئەم ژمارەیەش لە زیادبووندایە بەتایبەت لە وەرزی زستاندا".
زانیاریی زیاتر: پێکوتەی دژەڤایرۆسی هەوکردنی بەشی خوارەوەی هەناسە لە هەرێمی کوردستان هەیە، بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو بەکاردەهێنرێت، بەڵام زۆر بەکەمی ئەمەش لەبەر گرانی نرخەکەیەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد