
بەشی ناوەوەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کەنەدا کە تایبەتە بە چارەسەری تووشبووانی نەخۆشییە گوازراوەکان، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتدارانی ھەرێمی مانیتۆبا لە کەنەدا یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموونیان لە هەرێمەکە ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون لەجیهان بەردەوامە و یەکەم حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسەکە لە هەرێمێکی کەنەدا تۆمار کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی مانیتۆبا لە ڕاگەیێنراوێکدا، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموونی لە هەرێمەکە ڕاگەیاند، هاوکات ئەمە یەکەم حاڵەتی ئاوڵەی مەیموونە لە کەنەدا.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، ئەو حاڵەتەی دۆزراوەتەوە، بەهۆی گەشتەوە بووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە کۆتایی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، ڕێژەی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە سەرانسەری جیهان زیادیکردووە و تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە دوو هەزار 700 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە.
لەلایەکی دیکە: سەنتەری ئەفریقا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەتاکان لە سەرەتای ئەم مانگە هۆشداری دا لەوەی بارودۆخی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون لە ئەفریقا لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و رێژەی تووشبوون بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە سەدا 500 زیادیکردووە.
پێدراوە ڕاستییەكان: ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون بەهۆی گازگرتن و چڕنووك گرتنی ئاژەڵێكی تووشبوو دەگوێزرێتەوە بۆ ئاژەڵی دیكە و لەوێشەوە بۆ مرۆڤ، یان لەڕێگەی تێكەڵبوون بەهۆی هەڵمژینی هەناسەی کەسی تووشبوو و بەكارهێنانی كەلوپەلەکانیان.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون دەبێتە هۆی تا، سەرئێشە، هەستکردن بەهیلاکبوون و هەوکردنی گرێ لیمفاوییەکان، دواتر دەرکەوتنی شێوە زیپکەی بچووک لەسەر دەموچاو و بڵاوبوونەوەی بەهەموو لەشدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش