خواردنی ڤیتامین D لەکاتی دووگیانیدا چڕیی ئێسکی منداڵان باشتر دەکات
- تەندروستی
- 28 تشرینی دووەم

خانمێکی پێگەیشتوو لەماوەی دووگیانیدا، وێنە: alqubbahnews
ئاڤا نیوز
بەپێی توێژینەوەیێکی نوێ کە لە ڕۆژنامەی "Doctors' Journal"ـی ئەڵمانی بڵاوکراوەتەوە، خواردنی تەواوکەریی خۆراکیی ڤیتامین D لەکاتی دووگیانیدا چڕیی ئێسک لە منداڵاندا باشتر دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە توێژینەوەکەدا ژنانی دووگیان بەشێوەیێکی هەڕەمەکی دابەشکراون بەسەر دوو گرووپدا، گرووپێک ڕۆژانە 1000 IU ڤیتامین Dـیان وەرگرتووە و گرووپەکەی دیکەش هیچ بڕێکیان وەرنەگرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەریانخستووە بارستەی ئێسک لە منداڵانی لەدایکبووی ئەو دایکانە زیاتربووە، کە لەکاتی دووگیانیدا تەواوکەریی خۆراکیی ڤیتامین Dـیان خواردووە بەراورد بە منداڵانی ئەو دایکانەی تەواوکەرە خۆراکەکییەکانیان نەخواردووە.
زانیاریی زیاتر: لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کاریگەریی خواردنی تەواوکەریی خۆراکیی ڤیتامین D لای دایکانی دووگیان لەسەر تەندروستیی ئێسکەکان تا ناوەڕاستی تەمەنی منداڵی بەردەوام بووە و بەدواداچوونیان بۆ 454 منداڵ کردووە، کە کاریگەرییە سوودبەخشەکان لەسەر ئێسکی منداڵان لە تەمەنی چوار بۆ حەوت ساڵیدا هاوشێوە بووە.
ئەمەش بزانە: ڤیتامین D ڕێژەی کالیسیۆم و فۆسفات لە لەشدا ڕێک دەخات، کە کانزای پێویستن بۆ تەندروستیی ئێسک و ددان و ماسولکەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران