ژمارەیەک چەکداری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، سەرچاوە: جەزیرە
ئاڤا نیوز
لە ناوچەیەکی حەلەب شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەسەدە و تەحریر شام ڕوودەدات و کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا (کە تەحریر شام سەرۆکایەتی دەکات) لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی حەلەب لە هەفتەی ڕابردوودا، بۆ یەکەمجار ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.
زانیاریی زیاتر: شەڕەکە لە ناوچەیەكی نزیك شێخ مەقسوودی پارێزگای حەلەب ڕووی داوە، تەحریر شام هێرشی کردووەتە سەر هەسەدە، بەڵام بەتووندی بەرپەرچیان دراوەتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ چەكداری گرووپەکە کوژراون و دواتر کشاونەتەوە.
باکگراوند: شەڕی حەلەب لە دووشەممەی ڕابردووەوە سەریهەڵداوە، 72 کاتژمێرە شەڕێکی قورس بەردەوامە، تائێستا زیاتر لە 300 کەس کوژراون و ئەحرار شام 75%ی حەلەبی کۆنترۆڵ کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەیوەست بە کورد و ڕۆژئاوای کوردستان هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن هەسەدە پریشکی ئاگرەکەی بەردەکەوێت، دوای کشانەوەی سوپای سووریا لە حەلەب هەسەدە چووە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب و چەند گەڕەکێک، بەڵام دواتر لە فڕۆکەخانە کشایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات