
وێنەی تەیف سامی و 25 هەزار دیناری عێراقی؛ گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیام بۆ حکومەتی عێراق دەنێرێت و دەڵێت ئەو بڕە پارەیەی بڕیای خەرجکردنی لێ دراوە، بەشی مووچە ناکات و وەری ناگرن، تەیف سامی، وەزیری داراییش بەڵێنی داوە چارەسەری بکات و کورتهێنان پڕبکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی دارایی عێراق کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بڕیاری دا 761 ملیار و 146ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەڵام پارەکە کەمە و بەشی مووچە ناکات. حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی 10 پێویستی بە 996 ملیار دینارە، بەم پێیە بڕی 235 ملیار دینار کورتهێنان دروست دەبێت، بەغداش دەڵێت خۆتان کورتهێنانەکە بە داهاتی ناوخۆ پڕبکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی وت، چاوەڕوان دەکرێت سبەی یەکشەممە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان. ئەنجوومەنی وەزیرانیش داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە، داتا و زانیارییان بۆ بنێرن، تاوەکو بزانن بە داهاتی ناوخۆ دەتوانرێت کورتهێنانەکە پڕبکرێتەوە کە بۆ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە 700 ملیار دینار دەکات، چونکە بەغدا بڕیاری داوە بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 ەش هەر 761 ملیار دینار بنێرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبووەوە، ئەوکات ئاڤا نیوز بڵاوی کردەوە، لەبارەی مووچە بڕیار درا ئەو بڕە پارەیەی بەغدا بەنیازە بۆ مووچە بینێرێت، ڕەتبکرێتەوە و وەرنەگیرێت، چونکە کورتهێنان دروست دەبێت و بەشی مووچە ناکات.
پەیام بۆ بەغدا: ئاڤا بەدواداچوونی بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە کرد ئایا هەرێمی کوردستان ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە وەربگرێت، لەگەڵ ناردنی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە؟ سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار لە وەزارەتی دارایی وتی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی عێراقی وتووە پارەکە بەش ناکات و وەری ناگرین، مافی دەستووری خۆمانە تەواوی مووچە بنێردرێت".
خاڵی ئەرێنی: دوای ئەم هەڵوێستە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پەیامێکی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ناردووە، وتوویەتی: "لەسەرم بووەستن چارەسەری دەکەم"، واتە کورتهێنانەکە پڕدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواوی قەزای خەبات دابینکرا
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: داوای دواخستنی دەنگدانمان لەسەر یاسای حەشد کردووە
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سەڵتەنەی عومان دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لەبارەی زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە بەشی یەکەمی پارە گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگەکانی 8 و 9 بەیەکەوە ئامادە دەکرێت