
پزیشکێک تەماشی ئەشیعەی سییەکانی نەخۆشێک دەکات، وێنە: arabic.rt.
ئاڤا نیوز
شێرپەنجەی سییەکان یەکێک لەو شێرپەنجانەیە، کە لە قۆناغە درەنگەکانی نەخۆشییەکەدا دەستنیشان دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: زۆرجار گۆڕانکاری لە دەنگدا بەتایبەت دەنگنوسان هۆکارەکەی هەوکردنی دەنگە ژێیەکانە، بەڵام هەندێکجار ئاماژەیە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان، بەو پێیەی نەخۆشییەکە دەتوانرێت لەڕێگەی هەندێک گۆڕانکاریی دەنگەوە دەستنیشان بکرێت، پێویستە لەکاتی کۆکەی درێژخایەن و دەنگنوسان بۆ کاتێکی زۆر دەستبەجێ ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر میلان هان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی سنگ دەڵێت: هەندێک تووشبووی شێرپەنجەی سییەکان تووشی دەنگنوسان دەبن، چونکە شێرپەنجەکە کاریگەری لەسەر دەماری قوڕگ دەبێت، کە پەیوەستە بە سندووقی دروستکردنی دەنگەوە. بۆیە دەبێت گرنگی بەو دەنگنوسانە بدەین، کە بۆ ماوەیەکی زۆر دەردەکەوێت و دەمێنێتەوە یان چەندجارێک دووبارە دەبێتەوە، هاوکات چەند نیشانەیەکی وەک دووبارەبوونەوەی ئازاری سنگ یان شان، دووبارەبوونەوەی ئازاری پشت و کێشەی قوتدان، ڕەنگە ئاماژە بن بۆ شێرپەنجەی سییەکان.
لەلایەکی دیکەوە: پسپۆڕان دەڵێن، نیوەی تووشبووانی شێرپەنجەی سنگ کاتێک دەستنیشان دەکرێن، کە نەخۆشییەکە بە جەستەدا بڵاوبووەتەوە، بەمەش نەخۆشەکە تەنیا 15% چانسی مانەوەی لە ژیاندا هەیە بۆ ماوەی پێنج ساڵ دوای تووشبوونی، بەڵام ئەگەر شێرپەنجەی سییەکان لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا دەستنیشان بکرێت، ئەگەری مانەوەی لە ژیاندا بۆ 65% بەرز دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران