وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پابەندین بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق
- عێراق
- 13 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەممەد شیاع سوودانی، وێنە: reuters
ئاڤا نیوز
ئەنتۆنی بلینکن، بە سەردانێکی ڕانەگەیێندراو گەیشتە بەغدا و چاوی بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کەوت بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سوویا.
وێنە گەورەکە: ئاڵۆزییەکانی سووریا و کۆتایهێنانن بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئەمریکای سەرقاڵکردووە و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش گەڕێکی سەردانی دەستپێکردووە لە ئوردن و تورکیاوە دواتر سەردانی بەغدای کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جەخت لەسەر پابەندبوونی ئەمریکا بە هاوبەشی ستراتیژی ئەمریکا و عێراق و ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق دەکاتەوە، هەروەها باس لە دەرفەت و ئاڵنگاریی ئەمنی ناوچەکە دەکات، باس لەوەشکراوە واشنتۆن پابەندە بە ڕێگری لە سەرهەڵدانەوە داعش بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندی بەردەوام هەیە لەگەڵ عێراق لەبارەی پاراستی ئاسایشی ناوچەکە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سوودانی لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بلینکن هەڵوێستی عێراق لەبارەی پشتیووانیکردنی سووریا لەم قۆناغە بە گرنگ زانیوە و ڕاشیگەیاندووە دەستدرێژینەکردنە سەر خاکی سووریا کاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕۆژی شەممە، لە عەممانی پایتەختی ئوردن کۆبوونەوەیەکی باڵای بەرپرس و نوێنەرانی وڵاتانی هەرێمایەتی بە ئامادەبوونی عێراق بەڕیوەبچێت کە تایبەتە بە دۆخی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا کۆتاییهات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: عێراق لە هەموو ململانێ و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە دەپارێزین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق "بەیانی گومرگی پێشوەخت" بەکاردەخات و داهاتی نانەوتی زیاد دەبێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
داعش لە چیای پەلکانە کۆتایی هات