ئەردۆغان: ڕێگە نادەین تیرۆر لە ناوچەکەماندا گەشە بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کانوونی یەکەم

دیمەنی تەوقەکردنی ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، وێنە:TRT
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگە نادەن داعش و پەکەکە لە ناوچەکە گەشەبکەن و تورکیا تاکە هاوپەیمانی ناتۆیە ئەو دوو گرووپەی تێکشکاند.
وێنە گەورەکە: ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانی و دیپلۆماسییەکانی نێوانیان کرد و پرسی دووبارە بوونیادنانەوەی سووریای نوێ بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەیان بوو.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەکەدا گوتی: تاکە وڵاتین لە ناتۆ کە داعش و پەکەکەمان تێک شکاندووە، ڕێگە بە گەشەسەندنی تیرۆرستان نادەین و لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا خەڵکی سووریا بە بەردەمی وڵاتانی جیهانەوە زوڵمیان لێکرا و بێدەنگ بوون، ئێستا کاتی ئەوەیە قەرەبووی ئەو ساڵانەیان بۆ بکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڤۆن دێر لاین گوتی، هاوکاریی مرۆیی بۆ خەڵکی سووریا دەنێرین و کاردەکەین بۆ گەیاندنی هاوکاریی زیاتر بۆ بوونیادنانەوەی ژێرخانی سووریا.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات