وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: داوامان لە حکومەتی نوێی سووریا کردووە مافی کورد دەستەبەر بکرێت
- جیهان
- 19 کانوونی یەکەم
ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا باسی لە دۆخی سووریا و مافی کورد لە داهاتووی سووریا کرد.
لێدوانی فەرمی: ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند:
- لە مانگی یەکی 2025 کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و تورکیا و هاوپەیمانەکانمان سەبارەت بە دۆخی سووریا لە وڵاتەکەمان ڕێکدەخەین.
- سەرۆک ماکرۆن بەڕوونی لە پەیوەندییە تەلەفوونییەکەی لەگەڵ ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا باسی لەوەکردووە کە دەبێت کوردی سووریا لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێدا بەتەواوەتی بەشداربن.
- دەبێت دەستبەجێ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی تەحریرولشام لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بوەستێت. هاوکات فەرەنسا کاردەکات بۆ ڕێککەوتنی کورد و تورک.
- سەرۆکی فەرەنسا جەختی لەوەکردووەتەوە، دەبێت لە حکومەتی نوێی سووریادا ڕێز لە مافی هەموو پێکهاتەکان بگیردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ هەزار و 400 کەس بەرز بوویەوە
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆچوونی زەوی لە سوودان گوندێک بە تەواوی دەسڕێتەوە
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت