پووتین: کۆبوونەوەم لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەرێنی بوو؛ لێکتێگەیشتن لەنێوانمان هەبوو
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی لە لووتکەی ڕێکخراوی هاوکاری شەنگەهای لە چین
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕووسیا کۆبوونەوەی لووتکە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بە کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی ناو دەبات و ڕایدەگەیەنێت لێکتێگەیشتن لە نێوانیاندا هەیە. دەڵێت، "هیوادارم ئەم ئاراستەی کارکردن و لێکتێگەیشتنە ببێتە دەروازەیەک بۆ بەدیهێنانی ئاشتی".
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کە بە "لووتکەی ئالاسکا" ناسراوە، لە 15-8-2025 بەڕێوەچوو، ئامانجی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆتایهێنان بە جەنگ.
لێدوانی فەرمی: پووتین لە وتارێکدا ئەمڕۆ دووشەممە لە لووتکەی ڕێکخراوی هاوکاری شەنگەهای پێشکەشی کرد، ئاماژەی بە کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ کرد و ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی لووتکەی ئالاسکا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی بوو، گەیشتین بە ئاستێکی لێکتێگەیشتنی باش، هیوادارم ئەم ئاراستەی کارکردن و لێکتێگەیشتنە لەگەڵ سەرۆک ترەمپ ببێتە دەروازەیەک بۆ بەدیهێنانی ئاشتی.
ڤلادیمیر پووتین لە درێژەی وتارەکەیدا هێرشی کردە سەر وڵاتانی ئەورووپا و بە هۆکاری هەڵگیرسان و بەردەوامی جەنگ تۆمەتباری کردن و ڕایگەیاند: ڕووسیا دەستپێشخەری جەنگ نەبوو، بەڵکو دەرئەنجامی کودەتا بوو لە ئۆکرانیا کە ڕۆژئاوا پشتیوانی کرد، وڵاتانی ئەورووپا بە هەوڵدانیان بۆ پەلکێشکردنی کیێڤ بۆ ناتۆ بوونە هۆی دروستکردنی پشێوی و جەنگ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ 25ـین لووتکەی ئەنجوومەنی سەرکردەکانی ڕێکخراوی هاریکاریی شەنگهای (SCO) لە شاری تیەنجین لە چین، لە 31-8-2025 دەستیپێکرد و ئەمڕۆ 1-9-2025 کۆتایی پێدێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزاران خانەنشینی شارستانی داوای گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازییان دەكەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریكا و هاوپەیمانان دڵنیایی بە پێشمەرگە دەدەن