
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سبەی لە بەغدا هەردوو لیژنەی تەکنیکی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبنەوە و ئاڤا زانیویەتی، مووچەی مانگی 11ـی ئەمساڵ دەدرێت، بەڵام مووچەی مانگی 12 دەفەوتێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی دەستی بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە گەیشتووە و زانیویەتی، هەردوولا ڕاپۆرتەکەیان ئیمزا کردووە و کۆکبوون لەسەری ئەوەی هەرێمی کوردستان داواکارییەکانی بەغدا و پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاپۆرتەکە بەو شێوەیە ئامادەکراوە کە وەزارەتی دارایی عێراق داوای کردبوو لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە تاوەکو مانگی 11ـی ئەمساڵ، مانگ بە مانگ وردبینی بۆ کراوە و ڕێکخراوە کە چەند پارە هاتووە و چۆن خەرج کراوە، تەنانەت بە داهاتی ناوخۆشەوە داهاتەکە چەند بووە و لە چی خەرجکراوە و چۆن کورتهێنانی مووچەی پێ پڕکراوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە سبەی دووشەممە راپۆرتەکە ببرێتە بەردەم تەیف سامی بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی خەرجکردنی 430 ملیارەکە بدات کە موناقەلە کرابوو، لەگەڵ پارەی مووچەی مانگی 12 هەرچەندە پارەی مانگی 11ـیە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق پێداگری دەکات لەوەی کە ئەم مووچەیە بۆ مانگی 12ـیە.
ئەمەش بزانە: لەو دوو مووچەیەی کە بەغدا نەیناردووە، مووچەی مانگی 11 زامنە، بەڵام مووچەی مانگی 12 دەفەوتێت و ئەمساڵ نادرێت. چونکە بەغدا پێداگری لەوە دەکات کە سێ مووچەی ناردووە، بەڵام بە کەموکوڕی ناردوویەتی و تەنیا بەشی مووچەی دوو مانگ بووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا زانیویەتی سبەی ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی عێراق بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن کۆدەبێتەوە کە تەیف سایمی یەکێکە لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە، لەوێش باسی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێ کە یەکێک لە کێشەکان نەبوونی سیولە و پارەی کاشە، ئەمەش ئەگەر چارەسەر نەکرێت گرفت بۆ مووچە لە سەرجەم عێراق دروست دەکات.
باکگراوند: ئێوارەی دوێنێ لیژنە هاوبەشەکەی هەردوو وەزارەتەکانی دارایی کوردستان و عێراق کارەکانیان تەواو کرد، لەبارەی وردبینیکردن لە لیستی مووچە و شێوازی خەرجکردنی داهاتی ناوخۆ. دوێنێ شەو شاندەکەی وەزارەتی دارایی عێراق گەڕانەوە بەغدا، شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردساتنیش هاوشانیان گەیشتنە بەغدا بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕاپۆڕتەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆران بەتایبەت بۆ مانگەکانی 11 و 12.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت بەڕێوەچوو