
وێنەی مەزڵوم عەبدی و شاندی ئەنەکەسە، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی یەکخستنی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و چوونیان بۆ دیمەشق بە یەک پاکێج، ئەنەکەسە و مەزڵوم عەبدی کۆ دەبنەوە.
وێنەگەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە، 23-12-2024، شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا 'ئەنەکەسە' لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' لە شاری حەسەکە، کۆدەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: جەدعان عەلی، سەرۆکی نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە لە هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: دوایین پێشهاتەکانی سووریا، پاراستنی ناوچە کوردییەکان و یەکخستنی حزبە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ دانوستانەکانی دیمەشق، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکە دوای ئەوە هات کە هەریەک لە، ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا گوشارەکانیان لەسەر هێزە کوردییەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاتر کردووە تا بەیەک شاند و گوتارێکی یەکگرتووی بەرەو دیمەشق بەرێبکەون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەکەی ئەنەکەسە و مەزڵوم عەبدی لەژێر سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی ئەمەریکا بەڕێوە دەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
37 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان