
چەکدارانی حەشدی شەعبی لە عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
تا دێت گوشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر عێراق زیاتر دەبن، وادەی ئەو سێ هەفتەیەش تەواو دەبێت کە بە حکومەتی عێراق دراوە بۆ هەڵوەشانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق زیاتر لە جارێک داواکاری لایەنە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکانی پێگەیشتووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و ڕادەستکردنی چەکەکانیان بە دەوڵەت.
بڵاوکراوەی فەرمی: د.ئەحمەد قەدیدی، سیاسەتمەدار و باڵیۆزی پێشووی توونس لە قەتەڕ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژە بەوە دەدات، ئەمریکا دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق و نزیکەی 6 هەزار سەربازی دیکەی لە هێزە تایبەتەکان و هێزی دەریایی لەسەر سنووری سووریا جێگیرکردوون. ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەگەر بێت بڕیار لە هەڵوەشانەوەی ئەو هێزانە نەدرێت.
لێدوانی فەرمی: ئاڤا بۆ ڕاستی و دروستی بوونی ئەو هێزانەی ئەمریکا، پەیوەندی بە پاتریک ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا 'پنتاگۆن'ـەوە کرد و ڕیگەیاند، ئەوان 2500 سەربازیان لە عێراق هەیە و ئەرکی ئەو هێزانە پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و تێکشکاندنی داعشە.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی پنتاگۆن بۆ ئاڤا ئەوەشی پشتڕاست کردەوە کە 1100 سەربازیان بۆ ماوەیەکی کاتی ناردووەتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەرکیان پاراستنی بنکەکان و گواستنەوە و چاککردنەوەی کەرەستە سەربازییەکانە.
مەترسییە پێشبینكراوەكان: بە گوتەی د.ئەحمەد قەدیدی حکومەتی عێراق 48 کاتژمێری لەبەردەم ماوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی و دەرکردنی فەتوایەک لەوبارەیەوە، ئەگینا ئەمریکا لەناویان دەبات.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: لە دوای کەوتنی دەسەڵاتی ئەسەد، چەندین شاندی دبپلۆماسی و سەربازی لەسەر ئاستی باڵای وڵاتان سەردانی عێراقیان کردووە، بە ئامانجی بە دوورخستنەوەی عێراق لە ئالۆزییەکانی ناوچەکە و ڕێگریکردن لە هێرشی گرووپە چەکدارەکان.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە