بەدواداچوونی ئاڤا؛ لە دەرمانخانەکان جیاوازییەکی زۆر لە نرخی دەرماندا هەیە
- تەندروستی
- 24 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەشێکی زۆری خەڵکی هەرێمی کوردستان گلەییان لە نرخی دەرمان هەیە و دەڵێن نرخی دەرمانێک لە دەرمانخانەیەکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازە، ئاڤا بەدواداچوونی کردووە، دەرکەوتووە ڕاستە و نرخی دەرمانێک لە دوو دەرمانخانە نزیکەی 50% جیاوازیی هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: هیشام سەعید پەیامنیری ئاڤا لەسەر داوای خەڵک بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کردووە، دەرکەوتووە ڕاستە، چووەتە سێ دەرمانخانە لە سێ شوێنی جیاواز، دەرمانی ڕەبۆی بە نموونە وەرگرتووە، کە هی هەمان کۆمپانیایە و یەک ڕێکەوتی بەسەرچوونیشیان هەیە، لە یەکێکیاندا نرخەکەی 51 هەزار دینار بووە، لە یەکێکی تردا 29 هەزار و لە سێیەمیشیان 26 هەزار دینار بووە.
لێدوانی فەرمی: محەمەد ڕەشید لە کواڵیتی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان بە ئاڤای وتووە: "لەسەر ئەم پرسە 104 شوێنمان داخستوون، زۆرترینیان دەرمانخانەن". داواش لە خەڵک دەکات لە هەبوونی پێشێلکاری ئاگاداریان بکەنەوە و دەڵێت: "لە هەموو دەرمانخانەیەک ئاگاداری دانراوە و ژمارە تەلەفۆنیش هەیە، ئەگەر کەسێک نرخی ئەو دەرمانەی دەیکڕێت وەکو نرخی سەر ستیکەرەکە نەبوو، یەکسەر ئاگادارمان بکاتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران