ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگر لە پاڵاوگەیەکی سوومەتەمەنی لەسەر ڕێگەی گوێڕ کەوتەوە و لەلایەنی تیمی بەرگریی شارستانی هەولێر کۆنترۆلکرا. بەو هۆیەوە زیانێکی زۆری دارایی لێکەوتەوە.
وێنە گەورەکە: پاڵاوگەکە بەهۆی گەرمکردنی فلۆین زیاد لە ئاستی خۆی ئاگری گرت، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی توانییان زوو بگەنە شوێنی مەبەست و لە ماوەی 45 خولەکدا کۆنترۆڵی ئاگرەکەیان کرد.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "کاتژمێر 5:41 خوڵەکی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە، بەهۆی گەرمکردنی ماددەی فلۆین ئاگر لە پاڵاوگەی میلان لەسەر ڕێگەی گوێر کەوتەوە، تیمی کۆگاکانمان لە پاڵاوگەکە نزیکن و زوو گەیشتنە شوێنەکە، کەمتر لە 45 خوڵەک توانیمان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەین".
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا کەوتووە، ئەو حەوزەی ئەمڕۆ ئاگری گرت 1000 تۆنی بووە کە 100 تۆن فلۆینی تێدا بووە، بەهۆیەوە نزیکەی دوو دەفتەر دۆلار زیانی بەرکەوت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن