هەرێمی کوردستان نوێنەری خۆی بۆ گفتوگۆی هەمواری بودجەی 2025 دیاری دەکات
- بزنس
- 5 کانوونی دووەم

دیمەنی ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق لە کاتی دەنگدان بە یاسای بودجە لە ساڵی 2021، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی 2025 بەغدا داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات، کە نوێنەری خۆی دیاری بکات، تاوەکو لە گفتوگۆکان دا بەشدار ببێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە دوای تەواوبوونی پشووی یاسادانان، جارێکی دیکە گفتوگۆکانی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی 2025 دەستپێبکەنەوە، بۆ ئەمەش هەرێمی کوردستان نوێنەری خۆی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: بەغدا داوای لێکردووین نوێنەری خۆمان بۆ گفتوگۆی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی 2025 دیاری بکەین، ئێمەش نوێنەری خۆمان دیاریکردووە.
زانیاری زیاتر: نوێنەرەکەی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو پرسانەی پەیوەندیدارن بە بودجە و تەرخانکراویان پێویستە کار بۆ جێگیرکردن و جێکردنەوەیان لە بودجەی 2025 دەکات.
باکگراوند: لە ساڵی 2023 یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵ پەسەند کرا، پشکی هەرێمی کوردستانیش بە 12.61٪ دیار کرا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت بەڕێوەچوو