ئاڤا پەیوەندییەکی نهێنیی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 18 کانوونی دووەم
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان - لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە سێ ساڵ ناکۆکیی قووڵ، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندیی بە لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل دەکات پێکەوە دابنیشن، بەڵام بەهۆی دانانی مەرجێک لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە کۆبوونەوەکە ناکرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا میدیا لە سەرچاوەیەکەوە زانیویەتی، چەند ڕۆژێک دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل کردووە، داوای کردووە بەیەکەوە دابنیشن، بەڵام بەو مەرجەی دوور لە چاوی خەڵک و میدیاکان بێت، لاهوور شێخ جەنگی ڕازی بووە بە دانیشتنەکە، بەڵام ئەو مەرجەی ڕەتکردووەتەوە و وتوویەتی با بە ئاشکرا دیدارەکە بکەین.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا ئەوەشی زانیوە، لە چوارچێوەی پێکهێنانی کابینەی 10ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێتی بەنیازە سەردانی بەرەی گەل بکات کە لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکایەتیی دەکات و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوو کورسی بەدەستهێنا.
بۆچوونی بەرامبەر: ئەمڕۆ شەممە لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا سەمیر هەورامی، بەڕێوەبەری نووسینگەی قوباد تاڵەبانی ڕەتیکردەوە هیچ نیازێکیان هەبێت لەگەڵ بەرەی گەل کۆببنەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 8ـی تەمموزی 2021 لاهووور شێخ جەنگی کە هاوسەرۆکی یەکێتی بوو، لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە دەرکرا، بەمەش پەیوەندی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی گەیشتە دۆخێکی خراپ، ساڵی ڕابردووش لاهوور شێخ جەنگی بەرەی گەلی دامەزراند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی قەڵاچوالان