
وێنەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
پاپای ڤاتیکان ڕەخنە لە پلانەکانی ترەمپ دەگرێت بۆ دەرکردنی کۆچبەران و دەڵێت، ئەوە شەرمەزارییە.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت و ڕایگەیاندووە، هەر لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی ڕێکارەکانی کۆچبەری لە ئەمریکا توندتر دەکاتەوە و کۆچبەرە نایاساییەکان دیپۆرت دەکاتەوە، پاپای ڤاتیکانیش ڕەخنە لە پلانەکانی دەگرێت.
لێدوانی فەرمی: پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە پلانەکانی ترەمپ ڕایگەیاند: ''لە خوولی یەکەمەوە قسەم لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ نەکردووە، بەڵام ئەگەر ڕاست بێت کە دەیەوێت کۆچبەرانی نایاسایی دیپۆرت بکاتەوە، ئەوە شەرمەزارییە وا دەکات هەژاران باجی زۆر بدەن''.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەیوەندی نێوان پاپا و ترەمپ بە پەیوەندییەکی گرژ دادەنرێت، چونکە لە میانەی هەڵبژاردنەکاندا پاپا گوتی، دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس “هەردووکیان دژی ژیانن''، ئەوانەی کە کۆچبەران دەردەکەن و ئەوانەش کە منداڵ دەکوژن''.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ هەزار و 400 کەس بەرز بوویەوە
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆچوونی زەوی لە سوودان گوندێک بە تەواوی دەسڕێتەوە
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت