سوودانی بۆ هاکان فیدان: نابێت سووریا ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێکان
- عێراق
- 26 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا و ئەنقەرە لەبارەی دۆخی ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی سووریا هامەهەنگی دەکەن، بەڵام عێراق نایەوێت سووریا ببێتە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان لایەنە ناکۆکەکان.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ سێیەمجار لە دوای دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەی لە تەمموزی ساڵی 2023ـەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە لەبوارەکانی ئابووری و ئەمنیی و دۆخی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران پێشوازی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کردووە، لە کۆبوونەوەکەشدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، دۆخی ناوچەکە و ڕووداوەکانی سووریا تاوتوێکراون.
زانیارییی زیاتر: پەیوەست گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، سوودانی ئامادەیی عێراقی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا نیشاندا. ڕەتیشیکردەوە سووریا ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێکان کە ئێستا کار بۆ جێگیرکردنی ئارامی تیایدا دەکرێت، ئارامی ئەو وڵاتەش کاریگەری لەسەر ئارامی ناوچەکە دەبێت.
سەرۆکوەزیران جەختیکردەوە کە حکومەتەکەی چاودێری دۆسیەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵ تورکیا دەکات، ئەویش لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنانەی هەردوولا واژۆیان لەسەر کردوون.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشوازی وڵاتەکەی لە هەماهەنگی لەگەڵ عێراق بۆ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەش نیشانداوە، هاوکات خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە خستووەتەڕوو.
پەیوەست بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی عێراقیش، وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختیکردووەتەوە کە ئەنقەرە جددییە لە کارکردن لە پڕۆژەکەدا، هاوکات جددییە لەکارکردن لە هەموو لێکتێگەیشتنەکانی دیکەش کە لەبوارەکانی وزە، خوێندنی باڵا، بازرگانی، هەماهەنگی بانکی و بوارەکانی دیکە لەگەڵ عێراق واژۆی لەسەر کردوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە