ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی دەنگۆی 750 هەزار ناوی مردوو لە لیستی مووچەدا
- بزنس
- 28 کانوونی دووەم

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئاماژە بە "پاک و بێ کێشەیە" لیستی مووچە دەدات و قسەکانی پەرلەمانتارێک لەبارەی لیستەکە ڕەتدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا وەڵامی غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەداتەوە کە لەبارەی هەبوونی 750 هەزار ناوی مردوو لە لیستی مووچەدا کردبووی.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە: "تیمە تەکنیکییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بەدرێژایی ساڵی ڕابردوو هەرچی داواکاری و تێبینی وەزارەتی دارایی عێراق هەبووە لەسەر لیستی مووچە چارەسەریان کردووە".
ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی:-
1-ئەو پەرلەمانتارە لە چاوپێکەوتنەکەیدا چەند جارێک جەخت لەوە دەکاتەوە کە نزیکەی 750 هەزار ناوی هاوردەی دووبارە و مردوو لە لیستی مووچەی هەرێم هەیە، ئەوەش هۆکاری درێژەکێشانی کێشەی مووچەیە، ئەوە لە کاتێکدایە میلاکی فیعلی ئێمە بە شارستانی و سەربازی لە بەغداد، لە لیستی مووچە نزیکەی 702 هەزار کەسە، جێی خۆیەتی بپرسین ئەو 750 هەزار ناوی دووبارە و مردووە لە کوێ جێکراوەتەوە.
2- تیمە تەکنیکیەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە درێژایی ساڵی ڕابردوو هەرچی داواکاری و تێبینی وەزارەتی دارایی عێراق هەبووە لەسەر لیستی مووچە چارەسەریان کردووە، ئەو داتا و زانیاریانەی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کورستانە، لە 19 وەزارەت، 8 دەستە، سێ سەرۆکایەتی، یەکەکانی 70 و 80 دێت، دواتر لە وەزارەتمان وردبینی دەکرێت، واتە سەرجەم داتاکان دەبیت بە داتای حکومەتی هەرێم نەک وەزارەتی دارایی، هیچکەس و لایەنێکیان ئامادە نییە بەبێ ئاگاداریان هیچ ناوێک زیاد و کەم بکرێت.
3- بەدرێژایی ساڵی ڕابردوو لە هیچ ڕاپۆرتێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و نووسراوی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، بەهیچ جۆرێک ئاماژە بەبوونی ژمارەیەکی لەو شێوەیە و کێشەی لەو جۆرە نەکراوە، وەک ئەو بەناو پەرلەمانتارە باسی دەکات.
4- بەپێویستی دەزانین لێرەوە ڕایبگەیەنین کە لیستی مووچەی هەرێم پاک و بێ کێشەیە، بەڵگەش هەموو ئەو پارانەی لە مانگی شوبات تا حوزەیران وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە بیانووی ناوی دووبارە و لەیەکچوو، کێشەی بایۆمەتری و ژمارەی وەزیفی ڕایگرتن، دوای پێدانی ڕوونکردنەوە و خستنەڕووی داتا و زانیاریەکان سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج کرایەوە.
5-باشتر بوو ئەو پەرلەمانتارە پێش چاوپێکەوتنەکەی پرسیاری لە سەرۆکی فراکسیۆنەکەی بکردایە کە لەماوەی نزیکەی 10 ڕۆژدا دووجار لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێم لە هەولێر و بەغداد کۆبووەتەوە، جەنابیان لەکوێ بووە لەو ماوەیە پرسیار لە سەرۆکی فراکسیۆنەکەی بکات بۆ وەرگرتنی داتا و زانیارییەکان، تا بزانێت ئەوە هەرێمی کوردستانە هەموو پابەندییەکانی خۆی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆران جێبەجێ کردووە، نەک لە بێ ئاگاییەوە بێت ژمارەی ناڕاست و بێبنەما بخاتە ڕوو بۆ چەواشەکردنی ڕایگشتی و فەرمانبەران.
6-پرسی مووچە کێشەیەکی کۆن و گشتگیرە و تەنیا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لێی بەرپرسیار نییە، بەڵکو هەموو بابەتێکی تایبەت بەمووچە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر دەدرێت و هەموو لایەنە بەشداربووەکانی کابینەی نۆیەم بەپێی ڕێژەی خۆیان بەرپرسن لەو کێشەیە، نە وەزیری دارایی و نە وەزارەتەکەی هێزی سەربازی و پێشمەرگە و میلیشیای نییە، تەنانەت پارێزگاری وەزیر و وەزارەتیش لەلایەن هێزەکانی ناوخۆوە دەکرێت، بۆیە کاری بەناو زیادکردنی نەمردوو نەزیندوو نییە، کێ خاوەنی ئەوانەن بەڕێزی ئەگەر دەوێرێت با بچێت پرسیاریان لێ بکات.
7-جێی خۆیەتی بپرسین کاک غەریب نوێنەرایەتی کێ دەکات لە بەغداد!
ئەگەر نوێنەری کوردە پێویستە پاساو بۆ مووچەو نان بڕینیان بهێنێتەوە و بەبێ بەڵگەش حکومەتی هەرێم تاوانبار بکات، نازانین ئەم هەڵوێستانە ئەبێت خزمەتی کێ بکات، ئایا بەڕاستی جەنابیان نوێنەری کوردە لە بەغداد!
بەڕێزیان دەبێت چاوەڕوانی ئەوە بکات لە دادگا ئەم بوختان و ناهەقییانە بسەلمێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
15 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە