
وێنەی كۆبوونەوەیەكی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی و وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند پێویستە لەسەر عێراق هەناردەی نا نەوتی زیاد بکات، بۆ ئەوەی ڕێگە بگرێت لە شۆکی ئابووریی کە ڕەنگە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە تووشی ببێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سندوقی نەختی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: دابەزینی گەورە لە نرخی نەوت، یاخوود درێژکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیک پڵەس، کاریگەریی لەسەر حساباتی دارایی و دەرەکیی عێراق دەبێت.
بۆچی گرنگە: عێراق زۆرینەی داهاتەکەی پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە، سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی ئامۆژگاری دەکات سەرنجی لەسەر گەشەی نا نەوتی بێت و هەوڵیش بدات بەرهەمی دیکە گەشە پێبدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو هۆشداری و ئامۆژگارییەی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی لەمیانی سەردانی ڕۆژی 20 تا 29 ی شووباتی نێردەکەیان بووە بۆ عەمان، لەوێ چاویکەوتووە بە ژمارەیەک بەرپرسی عێراقی.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چەند دەزگایەکی پەیوەست بە لێکۆڵینەوەی دارایی و نەوت، پێشبینی دەکەن بەهۆی ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، بەڵام بەشێکیان پێیان وایە بەرز دەبێتەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لەجیهان بە 83 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نەوتی خاوی تێکساسیش بە 79 دۆلار و 97 سەنت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە