
دوو منداڵ لەکاتی یاریکردنیان لەناو قوڕاودا
ئاڤا نیوز
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی، کە لە فینلەندا کراوە دەرکەوتووە یاریکردنی منداڵان لەنێو پیسیدا بەرگریی لەشیان بەهێز دەکات و لە هەندێک نەخۆشی دەیانپارێزێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە فینلەندا چەند منداڵێك خراونەتە ژێر لێکۆڵینەوە و کراونەتە دوو گرووپ، گرووپێکیان لەنێو خۆڵ و گژوگیا و سروشت یارییان کردووە و گرووپەکەی دیکەشیان لەنێو یاریگەی دەستکرد. دوای مانگێک دەرکەوتووە، منداڵانی گرووپی یەکەم کۆمەڵە بەکتریایەکی هەمەچەشنی بێ زیان لەسەر پێستیان و خانەی بەرگریی لەش لەنێو خوێنیاندا زیاتر بووە بەراورد بە منداڵانی گرووپی دووەم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە بەرکەوتنی بەکتریا، کە لە خاکدا هەیە یارمەتی پێگەیشتنی سیستمی بەرگریی لەشی منداڵ دەدات، ئەمەش بەرگریی لەشی بەرز دەکاتەوە و دەیپارێزێت لە چەندین نەخۆشی و مەترسیی تووشبوون بە هەندێک جۆری هەستیاری.
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجامی توێژینەوەیەکی سویدی، کە لە ساڵی 2024ـدا بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە، ئەو منداڵانەی لە کێڵگەکان گەورە بوونە یان ئاژەڵیان هەبووە، ڕێژەی هەستیارییان کەمترە بەراورد بە منداڵانی دیکە، هاوکات ڕیخۆڵەکانیان ڕێژەیەکی زۆرتر بەکتریای سوودبەخشی تێدابووە.
کاریگەرییە ئەرێنییەکان: شارەزایانی تەندروستی ئامۆژگاریی ئەوە دەکەن دەرفەت بە منداڵان بدرێت لەنێو سرووشت و پیسیدا یاریی بکەن، بەمەرجێک ئەو شوێنە دوور بێت لە ماددەی ژەهراوی و زیانبەخش.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران