
دیمەنی چەند گەریلایەکی پەکەکە. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ئاشکرای کرد، لەگەڵ تورکیا کاردەکەن بۆ دوورخستنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە خاکی عێراق و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە تورکیا نایەوێت هیچ گرووپێکی چەکداری لەعێراق هەبێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوودا عێراق "پەکەکە"ـی وەکو ڕێکخراوێکی قەدەغەکراو لەعێراق ناساند، هەردوو حکومەتی عێراق و تورکیا لە هەوڵی ئەوەدان چەکدارانی "پەکەکە" لە سنووری نێوان هەردوو وڵات دووربخەنەوە و بەتایبەتیش دوای ئەوەی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان ئەو پارتە و تورکیا لەو وڵاتەدا سەریهەڵداوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "ئەلعەرەبیە" ڕایگەیاند:
• ههوڵ دهدهین چهكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) له عێراق دووربخەینەوە.
• هیچ مەترسییەک لە سنووری سووریاوە لەسەر عێراق نییە، سوویاش دووپاتیکردووە کە ناهێڵێت هیچ گرووپێکی چەکداری بەرەو عێراق بێت و هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان هەردوولا لەمبارەیەوە هەیە، عێراق بەردەوامە لە هاوکارییە ئەمنییەکان.
• ههموو لایهنه عێراقییهكان هاوڕان کە چهك تهنیا بە دهستی دهوڵهتهوه بێت.
• ئەمریکا پێی ڕانەگەیاندووین کە هێزەکانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکشێنێتەوە.
• ئەمریکا ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا لەڕێگریکردن لەوەی ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر عێراق.
• لە ڕێگەی کۆبوونەوە ڕاستەوخۆکانمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا دەتوانین ئەو وێنە شێواوەی لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا سەبارەت بە عێراق دروست بووە بگۆڕین.
زانیاریی زیاتر: لە 26ـی مانگی ڕابردوو، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراقی کرد، لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و چەند بەرپرسێکی دیکە کۆبووەوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییەکەی ڕایگەیاند: پێویستە کاری هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە بکەین، دوایین چاوەڕوانیشمان لە عێراق ئەوەیە بەفەرمی پەکەکە وەک "گرووپێکی تیرۆریستی" بناسێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە