
کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت
ئاڤا نیوز
لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق، هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کە هەموو لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق لەخۆدەگرێت، لە کۆشکی حکومی کۆدەبنەوە. دۆخی گشتیی وڵات و تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.
وێنە گەورەکە: دوای بەریەككەوتنی هەر سێ دەسەڵاتی جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەری لە عێراق و قووڵبوونەوەی ناکۆیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و هاوکات یەکلاکردنەوەی قەیرانەکان لەڕێگەی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان، خەریکە عێراق بەرەو قەیرانێکی قووڵ و نادیار دەبەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەسەر داوای محەممەد شیاع سوودانی، داوای لە ئەندامانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کردووە بۆ ئەوەی ڕۆژی شەممە 8ی شوباتی 2025 کۆببنەوە.
-هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، ئامانج لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی وڵات و ژمارەیەک دۆسیەیە لەسەر ئاستی نیشتمانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەکانی ڕابردوو عێراق قۆناغێکی سەختی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دوای تێپەڕاندنی هەر سێ یاسای لێبوردنی گشتی، باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان. لەلایەکی دیکەش ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، دادگای فیدڕاڵی بە کاتیی و تا یەکلاییبوونەوەی ئەو سکاڵایانەی لەسەریان تۆمارکراوە، کارکردنی بە یاساکان ڕاگرت.
ئەمەش بزانە: ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەتی لەلایەنی پێكهاتەی سوننە کە داوای جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی دەکەن کە دەبێتە هۆی ئازادکردنی دەیان هەزار هاووڵاتی کە سەر بەو پێکهاتەیەن.
- لە بەرامبەردا ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە ڕێنماییەکدا بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی بە نادەستووری دانا و دوای ئەوەش دەسەڵاتەکانی دادوەریی لە پارێزگاکانی عێراق پاڵپشت بە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و گوێنەدان بە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی، دەستیان بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی لێبووردنی گشتی کرد.
لەلایەکی دیکە: بۆ کۆتاییهێنان بەو ناکۆکییە سیاسیانەی کە لەم دواییانەدا سەریان هەڵداوە، ڕۆژی 5ی شوبات مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای کۆبوونەوەیەکی فراوان و بەپەلەی لە هێزە سیاسییەکان و سەرجەم ئەندامانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کرد.
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: بەرەی نوێنەرانی ناوەڕاست و باشوور ڕۆژی هەینی ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بڵاوکردەوە، لە چوارچێوەی پێنج خاڵ چەند داواکارییەکیان خستووەتەڕوو، گرنگترینیان "گێڕانەوەی ژیان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەو ڕۆڵە دەستوورییەی کە دەیگێڕێت وەک بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانان" و "دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی و خانەنشینی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە