
یەکێک لەو شوێنەوارانەی دۆزراونەتەوە لە دەریاچەی ڕەزازە
ئاڤا نیوز
وشکبوونەوەی دەریاچەی ڕەزازە لە ڕۆژئاوای عێراق دەبێتە هۆی دۆزینەوەی ناوچەیەکی شوێنەواری و چەندین پارچە شوێنەوار و ئامێری دەستی، مێژووی هەر یەکەیان بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
بۆچی گرنگە: زانکۆی برۆکسلی بەلجیکی، وردەکاری دۆزینەوەیەی ناوچەیەکی شوێنەواری چاخی بەردینی كۆنی لە دۆڵەکانی ڕۆژئاوای عێراق ئاشکرا دەکات و بە "مێژوویی" ناوی دەبات، چونکە پشتڕاستکردنەوەی مێژووی شارستانییەتی عێراق دەسەلمێنێت.
لێدوانی فەرمی: ئیلا ئێگبێرت، سەرۆکی تیمی نوێنەرایەتی زانکۆی برۆکسلی بەلجیکی ڕایگەیاند:
-لە ئەنجامی کنە و پشکنین لە یەکێک لە دۆڵەکان کە پێدەچێت دەریاچەیەکی گەورە بووبێت لە ڕۆژئاوای عێراق و بەهۆی گۆڕانکاریی کەشوهەواوە وشکی کردبێت، تیمەکەمان چەندین پارچە شوێنەواری کۆنیان دۆزییەوە، مێژووەکەی بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
-سەرجەم پارچە شوێنەوارەکان بە بەرد دروستکراون و بریتین لە ئامێری دەستی و تەور و كۆمەڵێك پارچەی دیكە کە مێژووەكەیان بۆ سەردەمی چاخی بەردینی كۆن دەگەڕێتەوە.
-هەنگاوی داهاتووی تیمەکەمان دەستەبەرکردنی بودجەی پێویستە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی کاری کنە و پشکنین لەناوچەکە و ناساندنی شوێنەکە وەک ناوچەیەکی شوێنەواریی نوێ لە عێراقدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە