
دیداری جۆزێف عەون و نەواف سەلام و نەبیح بری. وێنە - میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
دوای مشتومڕێکی زۆر و ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان، کابینەی نوێی حکومەتی لوبنان بە سەرۆکایەتی نەواف سەلام ڕاگەیندرا.
وێنە گەورەکە: دوای چەندین هەفتە لە دانوستان و گفتووگۆی چڕ لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی لوبنان و دروستبوونی ناکۆکی لە سەر وەزارەتەکانی حیزبووڵا، ئەمڕۆ شەممە 2025-02-08 لە فەرمانێکی سەرۆکایەتیدا نەواف سەلام بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕاسپێردرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: کۆشکی کۆماریی لوبنان لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 2025-02-08، دەستلەکارکێشانەوەی نەجیب میقاتی، سەرۆکی پێشووی حکومەتی لوبنان پەسەند کرا و نەواف سەلام بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕاسپێردرا.
زانیاری زیاتر: بە ئامادەبوونی نەواف سەلام، سەرۆکی ڕاسپێرداو بۆ پێکهێنانی حکومەت، سەرۆکی لوبنان واژۆی لە سەر فەرمانی کابینەی نوێی حکومەت کردووە کە لە 24 وەزارەت پێکدێت و ناوی وەزیرەکانیش ئەمانەن:
وەزیری بەرگریی نیشتمانی: میشێل منەسا
وەزیری دەرەوە: یوسوف ڕەجا
وەزیری پەیوەندییەکان: شارل حاج
وەزیری وزە و سەرچاوە ئاوییەکان: جۆزێف سەدی
وەزیری ناوخۆ و شارەوانییەکان: ئەحمەد حەجار
وەزیری داد: عادل نەسار
وەزیری دارایی: یاسین جابر
وەزیری تەندروستی گشتی: راکان نەسرەددین
وەزیری ڕۆشنبیری: غەسان سەلامە
وەزیری پیشەسازی: جو عیسا خوری
وەزیری ئابووری و بازرگانی: عامر بەسات
وەزیری کشتوکاڵ: نزار هانی
وەزیری ڕاگەیاندن: بۆل مەرقەس
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی: حەنین سەید
وەزیری گواستنەوە: فایز رەسامەنی
وەزیری کۆچبەران و وەزیری دەوڵەت بۆ تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەسکرد: کەمال شەحادە
وەزیری کار: محەممەد حەیدەر
وەزیری لاوان و وەرزش: نورا بەیرەقداریان
وەزیری گەشتوگوزار: لورا خازن
وەزیری گەشەپێدانی کارگێڕی: فادی مەکی
وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا: ریما کەرامی
وەزیری ژینگە: تەمارا زەین
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە