ئیدارەی خۆسەر: کارەکانی کۆمیتەی ئامادەکاریی "کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی" سووریا قبووڵکراو نین
- کوردستان
- 15 شوبات

لۆگۆی ئیدارەی خۆسەر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی خۆسەر کارەکانی کۆمیتەی ئامادەکاریی "کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی" لە سووریا ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت، نوێنەرایەتیی گەلانی سووریا ناکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 12ـی 2 پێکهاتەیەکی لیژنەیەکى حەوت کەسی بۆ ئامادەکاریى "کۆنگرەى دیالۆگى نیشتمانى" لە سووریا بڵاوکرایەوە، بەڵام لیژنەکە هیچ ئەندامێکی کوردی تێدا نەبوو، ئەمەش کاردانەوەی لایەنە کوردییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.
بەیاننامەی فەرمی: ئەمڕۆ شەممە 15-2-2025، ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: قۆناغی ئێستای سووریا پێویستی بە نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی هەموو لایەنەکان هەیە، بەڵام لیژنەی ئامادەکاریی "کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی" کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی شامەوە ڕێکخراوە، پێوەری تاکلایەنەکان نیشان دەدات و دەرئەنجامی هەڵسەنگاندنێکی هەڵەیە بۆ دۆخی ئێستای سووریا.
-ئەو ئینکاری و پشتگوێخستنەی لیژنەکە دەیکات، مەترسی لەسەر گەڕانەوەی وڵاتەکە بۆ سیستمی ناوەندیی پێشوو دروست دەکات.
-ئێمە چاوەڕێی ئەم دۆخە ناکەین، بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش قبووڵی ناکەین و نامانەوێت.
-پێویستە لە ڕێگەی بەشداری کارا و دیموکراسییانەی بزووتنەوەی سیاسی، مەدەنی و ژنان لە پرۆسەی ڕاگوزەر لەبەرچاو بگرن.
-نابێت ئیرادە و بڕیاری نزیکەی نیو ملیۆن سووری لە هەرێمەکەماندا پشتگوێ بخرێت.
-لیژنەی ئامادەکاری نوێنەرایەتی تەواوی گەلی سووریا ناکات، چاوەڕوانییەکانی پێکهێنەرانی وڵاتەکە بەدی نایەت.
-بە دوورخستنەوە و پشتگوێخستنی لایەنێک، مومکین نییە دیالۆگ پێک بێت.
-ئەم دوورخستنەوەیە دەستپێکی سیاسەتی پشتگوێخستنە و لەلایەن گەلانی سووریاوە قبووڵکراو نییە.
-هێزی وڵاتەکەمان(سووریا) لە یەکگرتوویی، یەکڕیزی و چارەنووسی هاوبەشدایە.
-یەکگرتوویی زامنی ڕاستەقینەی ئایندەیەکی دیموکراسییە و شایەنی ڕەسەنایەتیی گەلی سووریا و قوربانییەکانی منداڵەکانیان بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
37 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان