مۆری ئاڤا؛ مۆری ئاڤا لە کەرکووکە و دەنگی جووتیارانی کورد دەگەیێنێت
- ببینە و ببیستە
- 20 شوبات
ئاڤا نیوز
وێنە گەورەکە: مۆری ئاڤا بەرنامەیەکی نوێی ئاڤا میدیایە و هەموو شەوێک جگە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی کاتژمێر 21:00 بە کاتی هەولێر لەلایەن پێشکەشکاری بەناوبانگ ژوان قەرەداغی پێشکەش دەکرێت. لە مۆری ئاڤا، ژوان قەرەداغی لەگەڵ میوانەکانی گفتوگۆی كێشە و گرفتەکانی خەڵک دەکات.
زانیاریی زیاتر: لەم ئەڵقەیەی بەرنامەی مۆری ئاڤا ژوان قەرەداغی لەگەڵ میوانەکانی تاوتوێی گرفتی زەویی جووتیارانی کورد لە کەرکووک دەکات، بە تایبەت جووتیارانی کوردی گوندی شەناغە لە ناحیەی سەرگەڕان کە ئەمڕۆ جارێکی تر سوپای عێراق ڕێگریی لە جووتیارەکان کرد زەوییەکانیان بکێڵن، بە مەبەش گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان جووتیارانی گوندەکە و سوپای عێراق دروست بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژوان قەرەداغی، پێشکەشکاری بەرنامەی مۆری ئاڤا سەردانی جووتیارەکانی گوندی شەناغەی لە ناحیەی سەرگەڕان کرد و لەناو جووتیارەکان بەرنامەکەی پێشکەشکرد.
ئەمەش بزانە: هەر لە چوارچێوەی بەرنامەکە و لەبارەی کێشەی جووتیارانی کورد لە ناوچەکە، پێشکەشکاری مۆری ئاڤا دیدارێکی تایبەتی لەگەڵ فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان سازکرد و تاوتوێی کێشەی جووتیارەکانیان لەو سنوورە کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
21 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- ببینە و ببیستە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی پووتین و کیم جۆنگ ئوون لە چین