مام سابیر عومەر، جووتیارە کوردەکەی گوندی پەلکانەی سنووری پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
جووتیارێکی گوندی پەلکانە لە سنووری پارێزگای کەرکووک، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەولێر چارەسەری تەندروستی بۆ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان جووتیارانی کورد و سوپای عێراق لە گوندی شەناغە، گرتە ڤیدۆیەکی مام سابیر عومەر کە جووتیارێکی کوردە لە گوندی پەلکانە بڵاوکرایەوە، باس لەوە دەکات بەهۆی نەخۆشییەوە ناتوانێت بچێت بەرگری لەو جووتیارانەی شەناغە بکات.
لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە مام سابیر عومەر بۆ هەولێر گوازرایەوە بۆ ئەوەی چارەسەری تەندروستی بۆ بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: مام سابیر عومەر، جووتیارە کوردەکەی گوندی پەلکانەی سنووری پارێزگای کەرکووک، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: گورچیلەکانم لاوازبوون، ئەگەر تەندروستیم باشتر ببێت، تاوەکو مردن بەرگری لە خاکی خۆم و باب و باپیرانمان دەکەم، لەسەرجەم گردبوونەوەکان بۆ بەرگریکردن لە خاکەکەم بەشدار دەبم.
زانیاریی زیاتر: ساڵی 2021 بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی مام سابیر عومەر، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نەشتەرگەرییەکی گەورەی بۆ کرا.
باکگراوند: ڕۆژی 2025-02-17، کاتێک جووتیارە کوردەکانی گوندی شەناغە سەرقاڵی کێڵانی زەوییە کشتووکاڵییەکان بوون، سوپای عێراق پەلاماریدان و بەو هۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیان دروست بوو، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- تەندروستی
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی دەستنیشان کرا