ترەمپ: پلانەکەم لە غەززە باشە بەڵام نایسەپێنم و تەنها پێشنیازی دەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 شوبات

دیمەنی ئاوارەبوونی غەززە. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
ترەمپ لە بارەی پلانەکەی بۆ چۆڵکردنی غەززە دەڵێت پلانەکەی باشە، بەڵام نایەوێت بیسەپێنێت تەنها پێشنیازی دەکات.
وێنە گەورەکە: ترەمپ پلانی هەیە دانیشتوانی غەززە بۆ وڵاتانی دەوروبەر، بە تایبەتیش بۆ میسر و ئوردن، بگوازێتەوە و ڕێگەش نەدات جارێکی دیکە بۆ غەززە بگەڕێنەوە. هاوکات دەیەوێت غەززە بخاتە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا. ئەم پلانەی ترەمپ لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی فراوان ڕەت کراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕادیۆی فۆکس نیوزی ئەمریکی قسەی کرد و ڕایگەیاند:
٠ ئەوە پلانی منە، پێم وایە ئەوە ئەو پلانەیە کە بەڕاستی کاردەکات، بەڵام من بە زۆری نایکەم، تەنها دادەنیشم و پێشنیازی دەکەم".
٠ شۆک بووم بە هەڵوێستی ئوردن و میسر سەبارەت بە پلانەکەم بۆ گواستنەوەی خەڵکی غەززە " ئێمە ساڵانە ملیاران دۆلار بە میسر و ئوردن دەدەین، من کەمێک تووشی شۆک بووم کاتێک ئەوەیان وت".
٠ غەززە شوێنێکی نایابە پێگەیەکی گرنگی هەیە نازانم بۆچی ئیسرائیل دەستبەرداری بووە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە