زەوی بۆ فەرمانبەرانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت
- کوردستان
- 26 شوبات

ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران، وێنە: ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
فەرمانبەرانی دانیشتووی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، کە فەرمانبەری دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانن لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن و بەشێکیان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان زەوییان بۆ دابین دەکرێت.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 8 هەزار فۆڕمی پەسەندکراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان گەڕێنراوەتەوە دوای گەڕانەوەی ناوی سەرجەم سوودمەندان پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنوورەکە دەست پێدەکات، فەرمانبەران لە دوو شوێن زەوی وەردەگرن، زەوی بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش دابین دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: بارزان کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان بە ئاڤای گوت، "فەرمانبەرانی سنووری خانەقین، ساڵح ئاغا، نەفتخانە، پێباز و کۆکز لەنزیکترین سنووری شارەوانی نیشتەجێبوونیان و لەسنووری شارەوانی کەلار زەوی وەردەگرن."
ئەمەش بزانە: چوار هەزار پارچە زەوی لە سنووری ڕزگاری و کەلار ئامادەکراوە، بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان، تاوەکو ناوی سەرجەم سوودمەندان نەگەڕێتەوە، ناتوانن دەست بە پرۆسەی دابەشکردن بکەن، چونکە بەرچاویان ڕوون نییە کە ژمارەیان چەندە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت بە کوێ گەیشتوون؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەی قوتابیانی زانکۆی کەرکووک چارەسەر کراوە