
گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
یەکێتی زانایانی کوردستان لەبارەی ناردنی زەکات بۆ دەرەوەی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات، وتەبێژی یەکێتی زانایانی کوردستانیش دەڵێت 'ئەنجوومەنی باڵای فەتوا بڕیاری لەوبارەیەوە داوە'.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای سەر بە یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کردووە، لە نووسراوەکەدا پرسیاری خەڵکی لەبارەی ناردنە دەرەوەی زەکات بۆ وڵاتانی دیکەیان ئاراستە کردوون، دەپرسێت لەکاتێدا خەڵکێکی زۆر لە ناوخۆی کوردستان هەژارن، ئایا دروستە زەکات بنێردرێتە دەرەوە؟.
لێدوانی فەرمی: د.عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ئەنجوومەنی باڵای فەتوا سەبارەت بەم پرسە کۆبووەوە و بڕیاری دا، کە بەهیچ شێوەیەک و بیانوویەک دروست نییە زەکات بنێردرێتە دەرەوەی کوردستان، چونکە لە ناوخۆی کوردستان خەڵکی هەژار هەیە و پێویستە زەکاتەکە بەوانە بدرێت.
- تەنیا لە یەک حاڵەتدا دەکرێت زەکات بنێردرێتە دەرەوەی کوردستان، ئەویش ئەو کاتەی کە خەڵکی هەژار لە ناوخۆی کوردستان نەمابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی قەڵاچوالان