بەربانگی ئاڤا؛ خواستی خەڵک لەسەر شەربەتێکی مەترسیدار و کیتۆ لە ڕەمەزاندا
- ببینە و ببیستە
- 2 ئازار
ئاڤا نیوز
بەربانگی ئاڤا، یەکێکە لە گەورەترین بەرنامەکانی مانگی ڕەمەزان کە لە شاشەی ئاڤا میدیا پەخش دەکرێت و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەسەر قەڵای دێرینی هەولێر پێشکەش دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە بەربانگی ئاڤا هەر ڕۆژەی باس لە چەند تەوەرێکی جیاواز دەکرێت، لە دووەم ڕۆژی بەرنامەکەدا پێشکەشکارانی ئاڤا باسیان لە مەترسی خواردنەوەی ئەو شەربەتە دەستکردانە کرد لە کە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن و لە مانگی ڕەمەزاندا خواستێکی زۆریان لەسەرە، هەروەها لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا باس لە سوودەکانی کیتۆ و شێوازی پەیڕەوکردنی لەو مانگەدا باسکرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بەرنامەکە کۆمەڵێک بڕگە و بابەت گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و کۆمەڵێک سروود و موناجاتی ئایینی تێیدا پێشکەش دەکرێت لەگەڵ گرووپێکی میوزیکی تایبەت بە بەرنامەکە.
ئەمەش بزانە: ڕۆژانە جۆرە خواردنێک لەلایەن شێفی بەناوبانگ هونەرمەند "حەسەن غەفوور" ڕاستەوخۆ لەناو بەرنامەکە ئامادە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەرنامەی بەربانگی ئاڤا لە مانگی ڕەمەزان لەلایەن پێشکەشکاران "هێلین حەکیم، ڤینۆ کاروان و ئەلەند خەیری" هەموو ڕۆژێک کاتژمێر 04:00 پێشکەش دەکرێت و چەندین بڕگەی تایبەت و جیاواز لەخۆ دەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- ببینە و ببیستە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی پووتین و کیم جۆنگ ئوون لە چین